کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بۆ یەکەم جار لەساڵی (٢٠٠٩) لە ڕانیە کرایەوە، وەکو یەکێک لە کۆلێژەکانی زانکۆی کۆیە لەو کاتەدا، کە پێکهاتبوو لە بەشەکانی (زمانى کوردی) و (زمانی عەرەبی) و (کۆمپیوتەرو بیرکاری). دواتر لە ساڵی (٢٠١٠) لەگەڵ دامەزراندنی زانکۆی راپەڕین، بوو بە یەکێک لە کۆلێژە سەرەکییەکانی زانکۆی راپەرین.
پەیکەری کۆلێژ چەندین گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینیوە، به فه‌رمانی وه‌زاری (ن/٤٢) لە ڕێكه‌وتی (٧/٦/٢٠١١) و به فه‌رمانی زانكۆیی (٦٢٠/٢٩/٧) لە ڕێكه‌وتی(٨/٦/٢٠١١) كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كرا به سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له ژێر پەیکەری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، كه له دوو سكوڵ پێكهاتبوو: (سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت) و(سكوڵی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان)، دواتر به فه‌رمانی زانكۆیی ژماره (٧٣٠) ڕێكه‌وتی (٤/١١/٢٠١٣) سكوڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت گۆڕدرا بۆ فاكه‌ڵتییه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت. دواتریش کرایەوە بە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
ئێستا کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێکدێت لە بەشەکانی: زمانى کوردی و زمانى عەرەبی و زمانى ئینگلیزی و زانستى کۆمپیوتەرو بیرکاری و باخچەی ساوایان، هەروەها هاوتەریبی خوێندنی بەیانیان لە ئێواران خوێندنی بەشەکانی: زمانى کوردی و زمانى عەرەبی و زمانى ئینگلیزی و زانستى کۆمپیوتەرو بیرکاری و زانستی کۆمەڵایەتی و زانستی گشتی، کرایەوە.
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە هەموو بەشەکانییەوە لە ڕێگەی شارەزاکردنی خوێندکارەکانی لە بابەتە پسپۆرییەکان و وانە پەروەردەییەکان و زانیارییە گشتییەکان، هەوڵ دەدات بۆ پێگەیاندنی مامۆستای لێهاتوو و بەتوانا بۆ ناوەندەکانی خوێندنی بنەڕەتی، بە شێوەیەک کە شایەن بە برەودان و گەشەکردن بێت و کاریگەری دروستى لەسەر خوێندکارو داهاتووی هەبێت.