بەشی زمانی عەرەبی لەگەڵ كردنەوەی كۆلێژی پەوەردەی بنەڕەتی لە ساڵی 2014ز، وەكو بەشێكی سەرەكی كۆلێژەكه كرایەوە. ماوەی خوێندن تیایدا (٤) ساڵەو سیستمی خوێندنی ساڵانەیهو دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.sc) وەردەگرن.
بەشی زمانی عەرەبی یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆکانی وڵاتە ئیسلامیەکان لە ڕوانگەی ئەوەی کە زمانی قورئانی پیرۆزە، و بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی ڕۆشنبیری بەم زمانە نوسراوە، و زانکۆکەشمان شان بە شانی زانکۆکانی تر کار دەکات بۆ ڕەخساندنی باشترین هەلی فێربوون و فێرکردن بۆ خوێندکاران، لەبەر ئەوەی زمانی یەکەمی عێراقە و لە هەرێمیش بە زمانی دووەم دادەنرێت، بۆیە پەیاممان ئەوەیە کە خوێندکاران چالاک تر بکەیین لەم زمانەدا لە کۆتاییش دا ئاستی ڕۆشەنبیریان بەرەو پێش بچێت لە بواری پەروەردە و زمان دا و هاندانی فێرخواز و زانست خوازان بۆکارکردن و داهێنان بە گروپ یان بە هاوکاری مامۆستاکانیان بە توێژینەوەو خزمەت کردن بە پێشکەوتن.