ئامانجەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی/بەیانیان

١- بە چوار ساڵ خوێندنی زمانی ئینگلیزی ئەم بەشە ئامانجیەتی مامۆستای پڕۆفیشناڵی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکانی ئەم دەڤەرە ئامادە بکات.

٢- دەرچوانی ئەم بەشە مامۆستای پڕۆفیشناڵ دەبن بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکان و دەبنە هەڵگری  بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی.

٣- پڕکردنەوەی پێداویستی خوێندنگا بنەڕەتیەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە.

٤- دەرچووی لێهاتوو پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکات، کە بە بەجۆرێك  کاربکات ڕۆڵی ئەرێنی خۆی لەم نێوەندەدا بگێڕێت.

٥- دروستکردنی پردی پەیوەندی زانستی لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە، بۆ ئەوەی هاوکاری یەکتربن لە پڕۆفیشناڵکردنی دەرچوانی کۆلێژەکە.