ئامانجەکانی بەشی زمانی عەرەبی

ئامانجەکانی بەشی زمانی عەرەبی بۆ قسەکەرانى بیانى :
1. ئامادەکردنی مرۆڤی ئامادەکراو لەبواری زمان وئەدەبی عەرەبی، بۆ کارکردن لەهەردوو کەرتی گشتی
وتایبەتی .
2. کارامەیی ئەدەبی وزمانەوانی دەدات بەخوێندکاران بۆ ئەوەی بتوانن تێکەڵ بە کۆمەڵگا بن وکارلەیەک
بکەن لەگەڵ دەزگا ڕۆشنبیری وئەدەبی وپەروەردەییەکان .
3. گەشە پێدانی کارامەیی گەیاندنی زمانەوانی و بەرز کردنەوەی کارامەیی دەرچوان وەک نووسین و
خوێندنەوەو گوێگرتن و وتوێژو گفت و گۆ و ڕەخنە گرتن .
4. پالپشتکردنی توێژینەوەی زانستی لەبواری زمان وزانستەکانی زمان و ئامادەکردنی خوێندنەوەو
توێژینەوەی زمانەوانی وئەدەبی، بەئامانجی خزمەتکردنی پەروەردەیی و کردەیی .
5. ڕێگا خۆشکردن بۆ هاوکاری نێوان کۆلێژو بەڕێوە بەرایەتییە پەروەردەییەکان، ئامادەکردنی
مامۆستایانی زمانی عەرەبی بەشێوەیەکی زانستی وپیشەییانە .
6. بەشداری کردن لەخزمەتکردنی کۆمەڵگا، لەڕێگای حێبەجێ کردنی ئەو بەرنامانەی کە زانکۆ
دایدەڕێژێ بۆ گەشە پێدانی کارامەیی زمانەوانی فەرمانبەران و نووسەرو راگەیەندکاران .
7. ئامادەکردنی نەوەیەکی جێی متمانە و درکبەر بە گرنگی قیەمی پەروەردەیی ومرۆڤایەتی و زانستی .
8. ڕێگا دەدات بە تەواو کردنی خوێندنی باڵا، ماستەر ودکتۆرا .
9. گەشە پێدانی کەسایەتی خوێندکاران ، بۆ سەرکردایەتی کردن و داهێنان و پیشەیی بوون لە بوارەکانی
ئەدەب وزمان .
10. کارکردن لەسەر برەو پێدانی کارامەیی زمانەوانی و ئەدەبی خوێندکاران، کەبگونجێت لەگەڵ قەوارەی
ئەو ئەرکەی پێی دەسپێردرێ .
11. بەردەوام بوون لە سەر گەشە پێدانی پلانی خوێندن و گونجاندن لەگەڵ پێویستییەکانی دڵنیایی جۆری .
12. پێدانی ڕێنمایی زمانەوانی بۆ ئەو لایەنانەی کە پێویستیان پێی هەیە، ئەمەو جگە لەبەشداریکردن لە
هەڵسەنگاندنی نامەی ماستەرو تێزی دکتۆرا. پەڕاوە زانستییەکان و ڕۆشنبیری و هزری گشت لێکۆڵەر و
ڕەخنەگرو بیرمەندان .
13. بەشداری کردن لە بەهێز کردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەلگای کوردی وکۆمەڵگای عەرەبی و کۆمەڵگا
هەرێمییەکان، لەڕێگای سازدانی سیمینارو ڤێستیڤاڵ و بازنەی گفتگۆ و کۆنفرانس...