پهیامی بهشی باخچەی ساوایان پهیامی بهشی باخچەی ساوایان
١-ئامادەكردنى كادرى پسپۆڕ بۆ كەرتى پەروەردە بە كواڵیەتيەكى بەرز بەمەبەستى وەگەڕ خستنيان لە باخچەكانى ساوايان و بەشدارى پێكردنيان لە بنياتنانى تاكێكی هۆشيار و پهروهردهیهكی تهندروست.
٢-ئامادەكردنى توێژەرى پەروەردەى ئەكاديمى بە مەبەستى هاوكارى كردنى كۆمەڵگە لە دەست نيشانكردن و بەدواداچوون كێشەكانيان و دۆزينەوەى چارەسەرى زانستيانە بۆيان، بەشدارى كردن لە گۆڕانێكى ئەزموونى.
بەشی باخچەی ساوایان بەشێکە سەر بە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە ساڵی (٢٠١٢) بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٦٦٧ن) ڕێکەوتی (١٧/٦/٢٠١٢) و فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٥٨٤) ڕێکەوتی (٢٥/٦/٢٠١٢) کراوەتەوە، یەکەم گروپی خوێندکارانی وەرگرتوە، ماوەی خوێندن لەم بەشەدا چوار (٤) ساڵە و سیستەمی خوێندنی ساڵانە پەیڕەو دەکرێت و دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.sc) لە بواری پەروەردەکردنی منداڵ لە قۆناغی باخچەی ساوایان.