زانکۆکەمان وەک یەکێک لە زانکۆ تازەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی توانای خۆی هەوڵ دەدات کە ببێتە یەکێک لە زانکۆ جیاواز و دیار و پێشکەوتووەکانی بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سەر ئاستی هەرێم، و هەوڵ دەدات ڕۆڵی بەرچاو بگرێت لە بەرەو پێش بردن و گەشە سەندنی کۆمەڵگەی کوردی لە ڕوی توانای زانستی و بوژاندنەوەی دەڤەرکە بە شێوەیەکی تایبەتی، و بەشی زمانی عەرەبی کاردەکات بۆ باشتر کردنی ئاستی خوێندن و ڕێکخستنی هەلی فێربوون و بەرەوپێش چوونی ئاستی زانستی و بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بایەخ دان بە هەموو زانستەکان و زمانی عەرەبی و بوارە پەروەردەیەکان. لە گەڵ ڕاهێنان و ئامادە کردنی کادیری شارەزا لەم پسپۆڕیە بۆ گەیاندنی ئەم پەیامە بە نەوەی دوای خۆیان.