بەشی زمانی ئینگلیزی پەروەردەی بنەڕەت لە ڕانیە لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ کراوەتەوە. ئامانج لە کردنەوەی ئەم بەشە ئامادە کردنی خوێندکاری نمونەییە. لەبەرئەوە، بەرەوپێشچونی بەهرەکانی خوێندکارانی خستۆتە بەرچاو بۆ فێربون و فێرکردنی رێگای تازە و باوەکانی زمانی ئینگلیزی. ئەوە شتێکی بەڵگە نەویستە، کە لە ڕۆژگاری ئەمرۆ دا فێربوونی هەر زمانێک گرنگە بە تایبەتیش زمانی ئینگلیزی. دوای زمانی دایک ئینگلیزی بوەتە گرنگترین زمان. کە یارمەتی خوێندکار دەبێت لە ئاسان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیادا. ئینگلیزی زمانی زۆر پەڕتوک ، توێژینەوەیە. لە بەشی زمانی ئینگلیزی دا خوێندکار ئامادە دەکەین تا ببنە پێشەنگ لە بواری پەروەردە دا. تاکو بتوانن توێژینەوە بڵاو بکەنەوە لە بواری زانستیدا تا کاریگەریان لەسەر نەوەی داهاتوی کۆمەڵگاکەمان هەبێت. هانی ئەو مامۆستایانە دەدەین کە پڕۆژەیان هەبێت لە دەڤەرەکە دا تا ئستی زانستی خۆیان بەرز بکەنەوە زیاتر ورد ببنەوە لە ڕێگاکانی وانە وتنەوە.