ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له‌به‌شه زانستییه‌كانى کۆلێژی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت- زانكۆى ڕاپه‌ڕین كه بۆساڵى خوێندنى (2012-2013) كراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌شه ده‌رچوانى پۆلى(12)ى به‌شى زانستى وه‌رده‌گرێت به‌شێوازى (قبوڵ مه‌ركه‌زى) له‌ناوه‌ندى وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى. خوێندن له‌م به‌شه‌دا (4) ساڵه و سیسته‌مى خوێندنى ساڵانه و سیستەمی بۆلۆنا پڕۆسێس په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ده‌رچووانى به‌شه‌كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس (B.Sc.) ده‌بن له‌به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر له کۆلێژی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت. ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن به‌پیشه‌ى مامۆستا دابمه‌زرێن له‌خوێندنگا بنهڕهتیيهكان, هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌تيش دابمه‌زرێن و كاربكه‌ن.