ئه‌م به‌شه يه‌كێكه له به‌شه زانستيه‌كانى (کۆلێژ په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت)ى زانكۆى ڕاپه‌رين بۆ سالى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥) كراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌شه هه‌لگرانى بڕوانامه‌ى دبلۆم وه‌رده‌گرێت به شێوازى پالاوتن له لايه‌ن ليژنه‌ى وه‌رگرتنه‌وه كه له لايه‌ن زانكۆوه پێك ده‌هێنرێت به مه‌رجێك له په‌يمانگا به‌شى زانستىيان ته‌واو كردبێت وه له هه‌مان كاتدا ده‌رچووى پۆلى (١٢) ى به‌شى زانستى بوو بێت.خوێندن له‌م به‌شه (٤) ساله سيسته‌مى ساڵانه په‌يڕه‌و ده‌كرێت، ده‌رچوانى به‌شه‌كه ده‌بنه هه‌لگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له به‌شى زانستى گشتى /ئێواران له فاكه‌لتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت. ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پيشه‌ى خۆيان كه مامۆستاى زانستى گشتى يه له خوێندنگه بنه‌ڕه‌تيه‌كان دواى يه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كانيان له‌لايه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.