بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان وەک بەشێکی گرنگی زانستی کە هەوڵدەدات بۆ پێگەیاندنی نەوەیکی چالاک و بە توانا لە ڕووی زانستیەوە، بۆ ئەم مەبەستە لە چوارچێوەی پلانی دیاریکراویدا، سەرنجی لەسەر پتەوکردنی ئاستی زانستی فێرخوازانی لە بوارەکانی (مێژوو، جوگرافیا، پەروەردەی دەروونی و کۆمەڵایەتی).
بەشى زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵی (٢٠١٦ز) کراوەتەوە، سەر بەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بووە، وەک یەکەم دەستپێک (٧٥) حەفتا وپێنچ خوێندکاری وەرگرتووە، لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١ز) یەکەمین دەستەی دەرچووانی خۆی وەک مامۆستا پێشکەش بە کۆمەڵی کوردی کردووە لە ساڵی خويندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١ز) دووەمین دەستەی دەرچووان کە ژمارەیان دەگاتە(٣١) خويندکار بەسەرکەوتویی ئەم بەشەیان تەواوکردووە. دەرچووانی بەشەکە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس(B.Sc.) دەبن لە پسپۆڕی کۆمەڵایەتی کە شارەزاییەکی باشیان هەیە لە بواری مێژوو وجوگرافیا، هاوکات ئاشنا و شارەزا دەکرێن بە لایەنى پەروەردەیی و ڕێگاکانى وانەگوتنەوە و دەروونزانى، ودەتوانن بە پیشەی مامۆستا لە خوێندنگا بنەڕەتییەکانى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دابمەزرێن. بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لەبەرئەوەی تەنها لە ئێواران کراوەتەوە و بەیانیان نەبووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی مامۆستایەکانی بەشەکە بەشێوەی وانەبێژبوون و میلاکی بەشەکە نەبووە