بەشی زمانی عەرەبی لەگەڵ كردنەوەی كۆلێژی پەوەردەی بنەڕەتی لە ساڵی 2009ز، وەكو بەشێكی سەرەكی كۆلێژەكه كرایەوە.
ماوەی خوێندن تیایدا (٤) ساڵەو سیستمی خوێندنی ساڵانەیهو دەرچووانی ئەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.sc) وەردەگرن.
لە گرنگترین ئامانجەكانی:
1- شارەزابوونی خوێندكار لە ڕێزمانی عەرەبی.
2- شارەزابوونی خوێندكار لە ئەدەب ومێژووی ئەدەبی عەرەبی.
3- شارەزابوونی خوێندكار لە دەنگ ودەربڕینی پیتە عەرەبیەكان بەشێوەیەكی دروست.
4- هەروەها شارەزابوونی لە بنەماو یاساكانی ڕەوانبێژی لە زمانی عەرەبیدا.
5- ئاشنا بوونی خوێندكار لەگەڵ زمانی عەرەبی؛ چونكە زمانێكی جیهانی و ناوچەییەو پەیوەندی ڕاستهوخۆی بە تاكی ئەم هەرێمەوه هەیە.
توانای خوێندكارە دەرچووەكان:
1- دەرچووانی ئەم بەشە دەبن بەمامۆستای زمانی عەرەبی لە خوێندنگاكانی كوردستان (ناوەندی وئامادەیی).
2- هەروەها دەتوانن وەكو وەرگێڕ لە ناوەندە حكومی و ئەهلییەكان كار بكهن و سوود لهتواناكانیان وهربگیرێت.