ئامانجەکانی به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر

پلانی خوێندن لە بەشی زانستی كۆمپیوتەر داندراوە بەشێوەیەكی پتەو و بە توانایەكی زانستی بەرز بۆ خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا.
گەشەپێدانی بەهره و توانای خوێندكاران بۆ دروست كردنی كەسایەتیەكی سەركەوتوو و بەتوانا و ئامادە لەبەردەم خێرایی پێشكەوتنی ژیاندا.
بەكارهێنانی شێوازی تازەو سەركەوتوو لە بواری وانەوتنەوە و دابینكردنی هەموو كەل وپەل و پیداوستیەكان بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە ئاستی بەشە هاوپسپۆڕیەكان.
پشتگیری كردن لە هەموو پڕۆژەیەك، كە دەبێتە پاڵپشت بۆ بەشەكە.
گەشەپێدان و پشتگیری كردنی ئیشی بەكۆمەڵ.
گەشەپێدانی توانای ماموستا و فەرمانبەرانی بەشەكە و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی.
پشتگیری كردن و یارمەتی دانی هەموو بەشەكانی کۆلێژی و زانكۆ لە بواری تەكنەلۆجیا و كۆمپیوتەر.
ئامانجمانە کە ببێتە بەشێكی گرنگ و كارا لە سەر ئاستی کۆلێژی بە تایبەت و لەسەر ئاستی زانكۆ بەگشتی, ئەمەش لە پێناوی بەرزكردنەوی ئاستی زانكۆ و گەیاندنی بە پێگە نمونەییەكان لە ڕیزبەندی زانكوكانی ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر.