بەشی زانستی كۆمپیوتەر یەكێكە لە بەشە گرنگەكانی کۆلێژی پەروردەی بنەڕەت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیە بەرچاوەكانی ئەم كۆمەڵگەیە, ستافێكی بە توانا‌و خەم خۆری هەیە، كە هەوڵ دەدات بو پێدانی زانیاری بەكەڵك و پێویست و نمونەیی هاوشانی خۆی بە گوێرەی ستانداردی جیهانی, په‌روه‌رده‌كردنی تاكێكی بەتوانا و خەم خۆری كۆمەڵ لەڕێگای گەشەپێدانی بەهرە و توانای خوێندكار، كە لە بوارەكەی خۆیدا سەركەوتوبێت وپشتیوانی بوارەكانی ناو كۆمەڵگا بكات.
ئه‌م به‌شه یه‌كێكه له‌به‌شه زانستییه‌كانى کۆلێژی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت- زانكۆى ڕاپه‌ڕین كه بۆساڵى خوێندنى (2012-2013) كراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌شه ده‌رچووانى پۆلى(12)ى به‌شى زانستى وه‌رده‌گرێت به‌شێوازى له ناوه‌ندى وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى دەرچوون.
خوێندن له‌م به‌شه‌دا (4) ساڵه و سیسته‌مى بۆڵۆنا و خوێندنى ساڵانه په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ده‌رچووانى به‌شه‌كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس (B.Sc) ده‌بن له‌به‌شى زانستى كۆمپیوته‌ر له کۆلێژی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت. ده‌رچووانى ئه‌م به‌شه ده‌توانن به‌پیشه‌ى مامۆستا دابمه‌زرێن له‌خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كان, هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان و كه‌رتى تایبه‌تيش دابمه‌زرێن و كاربكه‌ن.