به‌شی بیركاری

ئەم بەشە یەكێكە لەبەشە زانستییەكانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین، كە بۆ ساڵی خوێندنی (2012-2013) كراوەتەوە. ئەم بەشە دەرچوانی پۆلی(12)ی بەشی زانستی وەردەگرێت، بەشێوازی وه‌رگرتنى ڕاسته‌وخۆ لەناوەندی وەرگرتنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
خوێندن لەم بەشەدا بەشێوازی سيسته‌مى وه‌رزى ئەمریکیيە، کە پێکهاتوە لە ٨ وه‌رز. دەرچوانی بەشەكە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس (B.Sc) دەبن لەبواری (بیركاری). دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن بەپیشەی مامۆستا دابمەزرێن لەخوێندنگا بنەڕەتیەكان, هەروەها دەتوانن لەدامودەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت دابمەزرێن و كاربكەن.