پەیامی به‌شی بیركاری

بیرکاری بەشێکی گرنگە لە ژیانی رۆژانەی کارکردندا و بناغەیەکە بۆ زانستەکانیتر. یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ بیرکردنەوەیکی ژیرانە. بەشی بیرکاریی پەروەدەی بنەرەت هەوڵدەدات کە ئاستی خوێندن و زانستی بەشەکە بەرزبکرێته‌وه‌ بە شێوازێک، کە لەگەل ڕەوتی خوێندنی سەردەمیاندا بگونجیت. ئەمەش پێویستی بە گۆڕین و پەرەپیدانی شیوازی وانەوتنەوەو بابەتی نوێ و تازە هەیە کە بەشەکە لە ئامانج و بیرکردنەوەیدایە.

ئەم بەشە یەکێکە لە بەشە زانستیەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین کە بۆ ساڵی خوێندنی    ( ٢٠١٢-٢٠١٣ )کراوەتەوە، ئەم بەشە خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی بەشی زانستی وەردەگرێت لە ناوەندی وەرگرتنی وەزارەتی خوەێندنی باڵا و توێژینەوەی دەرچوون. 

خوێندن لەم بەشەدا (٤) ساڵە و سیستەمی خوێندنی تا ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨) خوێندنی سالانە بووە بەڵام لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) وە سیستەمی خوێندنی گۆڕیوە بۆ سیستەمی کۆرساتی ئەمریکی، دەرچوانی بەشەکە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.Sc) دەبن لەبەشی بیرکاری (ماتماتیک) لە کۆلێژی پەروەردەی بنڕەت، دەرچوانی ئەم بەشە دەتوانن بە پیشەی مامۆستا دابمەزرێن لە خوێندنگە بنەڕەتیەکان، هەروەها دەتوانن لە دامودەزگا حکومیەکان و کەرتی تایبەت دابمەزرێن و کاربکەن.هەروەها ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ خوێندنی ماستەر لە بەشەکەماندا کراوەتەوە.