بەشی باخچەی منداڵان

بەشی باخچەی منداڵان بەشێکە سەر بە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، لە ساڵی ٢٠١٢ بە فەرمانی وەزاری ژمارە ٦٦٧ن ڕێکەوتی ١٧/٦/٢٠١٢ و فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٥٨٤ ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠١٢ کراوەتەوە، یەکەم گروپی خوێندکارانی وەرگرتوە، ماوەی خوێندن لەم بەشەدا چوار (٤) ساڵە و سیستەمی خوێندنی ساڵانە پەیڕەو دەکرێت و دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.sc) لە بواری پەروەردەکردنی منداڵ لە قۆناغی باخچەی منداڵان.