١-دروست كردنى كادیرى زانستى بۆ بەشەكە، بە سوود وەرگرتن لەو دەرفەتانەى تواناسازى و ناردنە دەرەوەى مامۆستايان بۆ خوێندن.
٢-سوود وەرگرتن لە تواناى كادرو مامۆستايانى زانكۆكانى ترى كوردستان و بانگهێشت كردنيان بۆ سازدانى سمينار و كۆرى زانستى.
٣-سازدانى گەشتى زانستى بۆ باخچە نموونەييەكانى كوردستان بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاشنا بوون لەگەڵ چۆنيەتى پراكتيزەكردنى سيستەمەكانى فێركردن لە باخچەكاندا، بەهرەمەند بوون لە تواناكانى ئەوان.