بەشی زمانی ئینگلیزی/بەیانیان

بەشى زمانی ئینگلیزی لە ساڵی (2016ز) کراوەتەوە، وەک یەکەم دەستپێک بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2016ز) خوێندكارى وه‌رگرتوه‌، لە ساڵی خوێندنی (2019 – 2020ز) یەکەمین دەستەی دەرچوانی خۆی وەک مامۆستا پێشکەش بە کۆمەڵگە دەکات. دەرچوانی بەشەکە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس(B.Ed.) دەبن لە پسپۆڕی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، هاوکات ئاشنا و شارەزا دەکرێن بە لایەنى پەروەردەیی و ڕێگاکانى وانەگوتنەوە و دەروونزانى، و دەتوانن بە پیشەی مامۆستا لە خوێندنگا بنەڕەتییەکانى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دابمەزرێن.