پەیامی بەشی زمانی ئینگلیزی/بەیانیان

بەشى زمانی ئینگلیزی لە ساڵی (2016) دامەزراوە، وەک یەکەم دەستپێک بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2016) ژمارەیەك خوێندكارى وه‌رگرتوه‌، لە ساڵی خوێندنی (2019 – 2020) یەکەمین دەستەی دەرچوانی خۆی وەک مامۆستا پێشکەش بە کۆمەڵگا کردوە. دەرچوانی بەشەکە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەبن لە پسپۆڕی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی (BA in ELT) ، هاوکات ئاشنا و شارەزا دەکرێن بە لایەنى پەروەردەیی و ڕێگاکانى وانەگوتنەوە و دەروونزانى، و دەتوانن بە پیشەی مامۆستا لە خوێندنگا بنەڕەتییەکانى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت کاربکەن و وانە بڵینەوە. ئەمەش سەرەڕای بەدەستهێنانی توانستی بەکارهێنانی زمانی ئینگلیزی کە دەرچوان دەتوانن بۆ کارکردن لە بوارەکانی تردا سودی لێوەربگرن

پەیامی بەش بریتییە لەوەی کە ببێتە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی مامۆستای بەتوانا لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی. واتا، پەیامی بەش بریتییە لە هەوڵدان بۆ پێشخستنی شێوازی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی لەڕێگەی گەشەپێدانی پیشەی داهاتووی دەرچووان وەک مامۆستای فێرکردنی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی بیانی، کە ئەمەش دەتوانرێت لەڕێگەی بەکارهێنانی باشترین ڕێگاکانی فێرکردن و پڕۆگرامی خوێندنی گشتگیر و پڕ ئەرک و فەراهامکردنی ژینگەیەکی لەبار و گونجاو بۆ خوێندکاران بەدەست دەهێنرێت.