پوختەیەک لەسەر بەشی زمانی عەرەبی
بەشی زمانی عەرەبی لەگەڵ كردنەوەی كۆلێژی پەوەردەی بنەڕەتی لە ساڵی 2009ز، وەكو بەشێكی سەرەكی كۆلێژەكه كرایەوە.
ماوەی خوێندن تیایدا (٤) ساڵەو سیستمی خوێندنی ساڵانەیهو دەرچوانی ئەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس (B.sc) وەردەگرن.
لە گرنگترین ئامانجەكانی:
1- شارەزابونی خوێندكار لە ڕێزمانی عەرەبی.
2- شارەزابونی خوێندكار لە ئەدەب ومێژووی ئەدەبی عەرەبی.
3- شارەزابونی خوێندكار لە دەنگ ودەربڕینی پیتە عەرەبیەكان بەشێوەیەكی دروست.
4- شارەزابونی لە بنەماو یاساكانی ڕەوانبێژی لە زمانی عەرەبیدا.
5- ئاشنابونی خوێندكار لەگەڵ زمانی عەرەبی؛ چونكە زمانێكی جیهانی و ناوچەییەو پەیوەندی ڕاستهوخۆی بە تاكی ئەم هەرێمە هەیە.
توانای خوێندكارە دەرچووەكان:
1- دەرچووانی ئەم بەشە دەبن بەمامۆستای زمانی عەرەبی لە خوێندنگاكانی كوردستان (ناوەندی وئامادەیی).
2- هەروەها دەتوانن وەكو وەرگێڕ لە ناوەندە حكومی و ئەهلییەكان كار بكهن.