بەشى کوردی لە ساڵی (2009ز) کراوەتەوە، سەرەتا سەر بە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی کۆیە بوە، وەک یەکەم دەستپێک (41) خوێندکاری وەرگرتووە، لە دوای دامەزراندنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ساڵی (2011ز) ئەم بەشە بووە بەشێک لە سکوڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆیەکە، لە ساڵی خوێندنی (2012 – 2013ز) یەکەمین دەستەی دەرچوانی خۆی وەک مامۆستا پێشکەش بە کۆمەڵی کوردی کردوە. دەرچووانی بەشەکە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس(B.Sc.) دەبن لە پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی، هاوکات ئاشنا و شارەزا دەکرێن بە لایەنى پەروەردەیی و ڕێگاکانى وانەگوتنەوە و دەرونزانى، و دەتوانن بە پیشەی مامۆستا لە خوێندنگا بنەڕەتییەکانى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت دابمەزرێن.